بەغدا و هەولێر بە زووترین کات لە سەر بودجە ڕێکبکەون

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەیان بەو بنچینانەدا کردووە کە هەردوو شاندەکانی ئەمریکا و عێراق لە گفتوگۆی ستراتیژی لەسەری رێککەوتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: مایک پۆمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و کۆبوونەتەوە.

 بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کازمی و پۆمپەئۆ لە کۆبوونەوەکەیاندا پێداچوونەوەیان بەو بنچینانەدا کردووە کە هەردوو شاندەکانی عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی لەسەری رێککەوتوون.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هانی کازمی داوە لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی گەلی عێراق، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق کردووە.

 هەروەها داوای کردووە بەزوویی لەسەر پرسی بودجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەون.

 هەروەها مایک پۆمپەئۆ بەڵێنیداوە کە بەردەوامبن لە کارکردن لەگەڵ مستەفا کازمی و هاوکاریکردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی لە نێویاندا قەیرانی کۆڤید 19 و کەم بوونەوەی نرخی نەوت، جەختیشی لە پێوستی ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی لە عێراق کردووەتەوە.

 لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا شاندی عێراق چەند رێککەوتنێکی وزەیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکردووە لە نێویاندا لەگەڵ جەنەراڵ ئەلیکتریک، هۆنی وێڵ UOP، ستێڵار ئینێرجی، چێڤرۆن و Baker Hughes.

ئەمریکا پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لەبارەی پرسەکانی وزە و بودجە.

پێنج کورد لەنێو شاندەکەدا هەن، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، عەمید هەژار عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

News Code 33753

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =