هەڕەشە سایبرییەکان بە توندی وەڵام دەدەینەوە

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا هێناویە: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە سایبرییەکان لەلایەن هەر دەوڵەت، گرووپی یان تاکێکەوە لە هەر ئاستێکدا بە توندی وەڵام دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بەیاننامەیەکی لە بەرانبەر مافی نێودەوڵەتی کەشی سایبری بڵاو کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەیە  هاتووە: بە باوەڕی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەگەر ئاستی هێرشی سایبری بۆ سەر ژێرخانە بنەڕەتییەکانی وڵات بگاتە ئاستی هێرشی چەکداری ئاسایی، ئەوا مافی ڕەوای بەرگری بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران پارێزراوە.

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەی خۆیدا جەختی کردووە: ڕوونە کە هێزە چەکدارەکان لە ئەگەری پێشێل کرانی هێڵی سووری سیاسەتەکانی ئێمە، هەڕەشە سایبرییەکان لەلایەن هەر دەوڵەت، گرووپی یان تاکێکەوە لە هەر ئاستێکدا بە توندی وەڵام دەداتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هەر جۆرە بەکارهێنانێکی هێزی سایبری بە پاشهاتی فیزیکی یان نافیزیکی کە ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی یان ناسەقامگیری سیاسی ، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، پێشێل کرانی سەرەوریی دەوڵەتە و ئێمەش مافی وەڵامدانەوەمان هەیە.

News Code 33715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha