بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، مەروان عەبوود پارێزگاری بەیرووت، ئامارێکی نوێی لەسەر خەسارەکانی تەقینەوەکەی دوو ڕۆژ پێشی بەیرووت ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئاستی خەسارەکان زۆر زیاتر لە ئەوەیە کە راگەیێندراوە و دەگاتە ١٥ ملیار دۆلار، نیوەی لە شارەکە وێران بووە.
مەروان عەبوود جەختی کرد: ڕێژەیەکی کەم گەنم هەیە و بە بێ یارمەتی وڵاتانی دیکە لەگەڵ قەیرانی خۆراک بەرەوڕوو دەبین.
مەروان عەبوود وتی: دامودەزگا ئەمنیەکان ئەرکی خۆیان سەبارەت بە مادەی تەقەمەنی جێبەجێ کرد؛ بەڵام لایەنی پێوەندیدار و بەرپرس، وەڵامێکی بە داخوازییەکانی ئەو ئیدارە نەداوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، موحەمەد فەهمی، وەزیری ناوخۆی لوبنان وتبووی: لێکۆڵینەوە سەربارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت ڕوون دەبیت و ٥ ڕۆژ دەخایێنێت و بەرپرسەکانی سزا دەدرێن. ئەو کەسانەی کە لە ئەو ڕووداوە دەستیان هەبووە، سەفەر کردنیان قەدەغە دەکرێت. ئەگەر نەتوانین هۆکارەکانی سزا بدەین، دەچینەوە ماڵ.
Your Comment