هاووڵاتیانی ئێرانی لە لوبنان دەگەڕێندرێنەوە وڵات

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند: هاووڵاتیانی ئێرانی لە لوبنانەوە بەپەلە دەگەڕێندرێنەوە وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە دەرکردنی مۆڵەتی گەشتی بەپەلە لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لوبنانەوە بۆ ڕێکخراوی فڕۆکەیی دەوڵەتی ئێران، دووهەمین گەشتی بەپەلە بۆ هاتنەوەی هاووڵاتیان لە ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژی ٢٢ ی گەلاوێژی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

شیاوی باسە کە دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیرووت ڕووی دا و بە هۆیەوە ٤١٠٠ کەس کوژان و بریندار بوون .

 ئێستا بەرپرسانی وڵات بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئێران و ئەوەی کە ئەو وڵاتە ئێستا کێشەی هەیە و خەساری زۆری بەرکەوتووە دەیانەوێت بیانگەڕێننەوە تا دۆخڵکە ئاسایی بێتەوە.

News Code 33586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =