دیداری بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ ڕێبەرانی پەکەکە وەدرۆ خرایەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیدار و گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ ڕێبەرانی پەکەکە لە کوێستانی قەندیلیان وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕۆژانەدا هەواڵێک سەبارەت بە دیداری وەفدێکی ئەمریکی لەگەڵ ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چیای قەندیل لە لایەن هەندێک مێدیاکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو بووەوە بەڵام ئەمریکا ئاوەها دیدارێکی وەدرۆ خستووەتەوە.

ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا ڕاپۆرتی دا یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەواڵە بڵاو بووەکان سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆی وەفدی ئەمریکی لەگەل ڕێبەرانی پەکەکە لە نزیک قەندیلی وەدرۆ خستووەتەوە.

ئەو وتەبێژە بە دەنگی ئەمریکای وتووە ئەو پاگەندە ڕادت نییە و ئاوەها گفتوگۆیەک ئەنجام نەدراوە.

سەرچاوەیەک لە سوپای ئەمریکاشەوە بە ڕەت کردنەوەی هەواڵی دیداری بەرپرسانی ئەمریکی لەگەل ڕێبەرانی پەکەکە بە دەنگی ئەمریکای وتووە هیچ دیدارێک ئەنجام نەبووە و ئەو هەواڵەش بە تەواوەتی ساختەیە.

دەنگی ئەمریکا هەروەها نووسی هیچ یەکە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و یان بەرپرسانی پەکەکە ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردووەتەوە.

News Code 33574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =