AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١١ ٢٢:٣٦

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران :

ئەمریکا ئەبێ سەبارەت بە داڵدەدانی تیرۆریستان وڵامدەری ئێران بێت

ئەمریکا ئەبێ سەبارەت بە داڵدەدانی تیرۆریستان وڵامدەری ئێران بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی بەهێزانەی وەزارەتی ئیتلاعات، وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا کە خۆی لە پاڵ خەڵکی ئێران دەداتە نیشان کە پەنای بردووەتە تیرۆریستە بەناوبانگەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی بەهێزانەی سەربازانی بێناونیشانی ئیمام زەمان لە دەستگیری سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی و خراپکار وتی: ڕژێمی ئەمریکا لە حاڵێکدا کە خۆی بە پاڵپشتی خەڵکی ئێران دەناسێنێت کە تیرۆریستە بەناوبانگەکان و کەسانێک کە بەرپرسیارێتی چەندین ئۆپراسیۆنی تیرعریستی لە ناوخۆی ئێرانیان لە ئەستۆ گرتووە و دەستیان بە خوێنی خەڵک و هاووڵاتیە بێتاوانەکان ئالوودەیە لە خاکی خۆی پەنا داوە و بە شێوازی جۆراوجۆ پاڵپشتیان دەکات.

مووسەوی وێڕای ناڕەزایەتی توند بە دەوڵەتی ئەمریکا زیادی کرد: ئەو ڕژێمە وەڵامدەری پاڵپشتی لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە و گرووپەکانی تر کە لە ناو ئەمریکاوە ڕێنوێنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و چەکداری دژی ئێران لە ئەستۆ دەگرن و خوێنی هاووڵاتیان یئێران دەڕێژن، بێت.

News ID 33525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha