AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٣٠ ١٠:٠٢

درەوشانەوەی کاریکاتێریستی بۆکانی لە فستیڤاڵی پورتەغاڵ

درەوشانەوەی کاریکاتێریستی بۆکانی لە فستیڤاڵی پورتەغاڵ

سەرۆکی ئیدارەی ئیرشادی شاری بۆکان لە پێدرانی سپاسنامەی حەوتەمین دووساڵانەی ڕکابەریی کاریکاتێری پورتەغاڵ بە "منیرە ئەحمەدی" هونەرمەندی کاریکاتێریستی بۆکانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور ئەحمەدی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: حەوتەمین دووساڵانەی ڕکابەرییە نێونەتەوەییەکانی کاریکاتێری پەنلای ٢٠٢٠ی پورتەغاڵ بە مژاری تەندروستی بە بەشداریی ٤٨٠ هونەرمەند لە ٧٤ وڵاتی جیهانی لە لایەن مۆزەخانەی (oliveira guimaraes)ی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەچوو.

ئەحمەدی بە ئاماژە بەوەی کە لەم خولە ڕکابەرییەکانی کاریکاتێری پورتەغاڵ هەزار و ٣٦٠ بەرهەم بەشدارییان نواندووە، وتیشی: مەنیرە ئەحمەدی کاریکاتێریستی بۆکانی وێرای بردنەوەی ڕیزنامەی ئەو پێشبڕکێیە، توانیویەتی بە کاریکاتێرێک لەبارەی ژینگە بڕوانامەی بەشداری لە نێوان هەڵبژاردەکانی فێستیڤاڵی کارتۆنی بەرازیل مسۆگەر بکات.

News ID 33345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha