بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ٢٤٤ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.
نابراو وتیشی: بەختەوەرانە لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانی لەدەست نەداوە بەڵام ٦٣ کەسی لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.
ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.
Your Comment