ڕوونکردنەوەی پۆلیس سەبارەت بە مەرگی دادوەرە ئێرانیەکە لە ڕۆمانی

سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی ئێران سەبارەت بە مەرگی دادوەر غوڵامڕەزا مەنسووری، ڕایگەیاند: بە ئاورادنەوە لە لەژێرچاوەدێری بوونی ناوبراو، پۆلیسی ڕۆمانیا دەبێ ڕوونی بکاتەوە کە هۆکاری مەرگی ئەو کەسە چی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار هادی شێرزاد بە ئاماژە بەوەی کە داواکاریی پرۆفایلی DNDی تەرمی دادوەر مەنسووری لە پۆلیسی ڕۆمانی کراوە، ڕاشیگەیاند: بە پێی ئەوەی پێشتر بۆ ناوبراو ڕاگەیاندنی سوور دەرکرابوو، چاوەروان دەکرا دادگەی ڕۆمانیا کاتی دادگەیی بۆ دیاری بکات و لە ژێر چاوەدێریی پۆلیس و دەزگای داد دەستگیر بکرێت یان پێش بە دەرچوونی لەو وڵاتە بگیرێت. بەوەشەوە ئاگادار کراینەوە کە بە هۆی هەلومەرجی کۆرۆنایی، دادوەر مەنسووری نەبراوەتە زیندان بەڵام تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگە لە ژێر چاوەدێری پۆلیس و دەزگای دادی ڕۆمانیا دەبێ و پێش بە دەرچوونی لەو وڵاتە دەگیرێت.

سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی ناجا سەبارەت بە گومانەکان و دوا هەواڵەکان لە دۆسیەی مەنسووری ئاماژەی بە نامەیەکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی ڕۆمانیا بۆ تاران لەبارەی خۆکوژیی ناوبراو و گواسترانەوەی تەرمەکەی بۆ یەکەی جەنایی بۆخارێست کرد و وتی: یەکێک لە داواکارییەکانی ئێران ئێران لە پۆلیسی ڕۆمانیا، ناردنی تیمێکی کارناسی بۆ لێکدانەوەی شوێنی ڕووداوەکە بووە و لە بەرامبەردا پۆلیسی ڕۆمانیا خوازیاری پێوشوێن‌گرتنی ڕووداوەکە لە رێگەی دیپلۆماتیکی بوو و هەر بۆیە لە رێگەی دەزگای دادەوە داواکارییەکی دیپلۆماتیکی ئاراستەی وڵاتی ڕۆمانیا کرا.

شایانی باسە، تەرمی دادوەر غوڵامڕەزا مەنسووری تۆمەتباری ڕیزی نۆهەمی دۆسیەی ئەکبەر تەبەری جێگری بەڕیوەبەریی پێشووی سەرۆکی دەزگای داد، کاتژمێری ١٤:٣٠ی رۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردان لە هوتێل دووکی بۆخارێستی ڕۆمانیا دۆزرایەوە.

News Code 33024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =