بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی سی خولەکی "میخورد بر بام خانه (دەدرێ لە سەربانی ماڵ)" لە دەرهێنانی تەیموور قادری و بەرهەم هێنانی حەزەی هونەری کوردستان کە دەڕوانێتە دڵۆپەکردنی ماڵی پیرەژنێک کە لە گەڵ نەوەکەی دەژی، بە داکۆکی و هەوڵی یەکێک لە سپۆنسەرەکانی فێستیڤاڵی کەن، لە گەڵ دوو کورتە فیلمی دیکە بەشداری حەوتەی ڕەخنەگرانی ئەو فێستیڤاڵە بوو.
بڕیارە ئەم سێ کورتە فیلمە بە هەوڵی سپۆنسەرەکەیان و بە ئامادەبوونی داوەرانی نێونەتەوەیی لە گەڵ ٧ فیلمی پێشتر هەڵبژاردەی حەوتەی ڕەخنەگرانی فێستیڤاڵی کەن لە رۆژی ١٠ی مانگی جووڵای بەشداری ڕکابەرییەک بن کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، و خەڵاتی یەکەمی سپۆنسەری بدرێتە بەرهەمی هەڵبژاردەی کۆتایی.
هاوکات ئەو فیلمانە لە ٩ی مانگی جووڵای بە خۆڕایی بڵاودەکرێنەوە و لە مانگی سێپتامبێر لە فێستیڤاڵی سێن سباستیان لە سپانیا نمایشی گشتی دەرێن.
شایانی باسە، سپۆنسەری کورتە فیلمی "میخورد بر بام خانه (دەدرێ لە سەربانی ماڵ)" ڕاشیگەیاندووە کە یارمەتی و پاڵپشتیی بەرهەم هێنانی یەکەمین فیلمی بڵیندی تەیموور قادری دەدات.
قادری لە دایکبووی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری کامیاران و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی زانستە پەروەردەییەکانە و تا ئێستا ٧ کورتە فیلمی دەرهێناوە و لە ٢٠٠ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەییدا بەشداری نواندووە.
Your Comment