بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ هاوپەیمانی کوردانی فەیلی رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ برایانمان لەکوردانی فەیلیی مێژویەکی هاوبەشمان هەیە لە بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان کە بەتایبەت لە روبەڕوبونەوەی رژێمی پێشووی عێراق و قۆناغی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی نوێی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێویستی دەزانن پێکهاتەکانی گەلی عێراق رۆڵیان هەبێت و بەشداربن لە سەرجەم دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی داواش دەکات، لایەنەکان بەرامبەر ئەرک و مافی کوردانی فەیلی دادپەروەرانە رەفتار بکەن، چونکە ئەوانیش روبەروی چەسانەوە، ستەم و بێسەروشوێنکردن بونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە