بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئەو ئاڵوگۆڕییە پرسێکی مرۆییە و چەند هاووڵاتی ئێمە بە هۆکاری ناڕوون و بە بیانووی گەمارۆکان لە ئەمریکا بە بارمتە گیرابوون و ئێمە لە رێگەی سویسراوە پەیجۆری رزگاریان بووین.
مووسەوی وێرای دەستخۆشی لە دەوڵەتی سویسرا، جەختی کرد: بەرپرسایەتی دانوستانەکان لە ئەستۆی دەوڵەتی سویسرا بووە و هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانی ئەنجام نەدراوە.
وتیشی: ئەگەر ئیمکانی بێت و ئەو ئامادەییە لای دەوڵەتی سویسرا هەبێ، ئامادەین ئێرانییەکانی دیکەی زیندانی کراو لە ئەمریکا ئازاد بکەین و بیانگەڕێنینەوە بۆ ئێران.
Your Comment