AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٨ ٠٩:٤٠

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان:

١١٠ نەخۆشی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سنە خەوێندراون

١١٠ نەخۆشی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سنە خەوێندراون

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە خەواندنی ١١٠ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرخین ڕەزاعی شەوی شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنای کوردستان وتی: ڕەوتی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە سەرتاسەری پارێزگا بەتایبەتی لە دوو شاری سنە و قوروە زۆر جێی نیگەرانییە.

ناوبراو دۆخی سنەی لە بواری نەخۆشی کۆرۆنا و ژمارەی تووشبووانەوە مەترسیدار وەسف کرد و وتی: شاری سنە پێی ناوەتە پیکی دووهەمەوە و بە ئەم دۆخەوە دەتوانین دۆخی سنە قەیرانی وەسف بکەین.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشییەکانی کوردستان وێڕای ئاماژە بە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا و ئەو کەسانەی کە لە ناوەندە دەرمانییەکان خەوێندراون، زیادی کرد: ئێستاکە و تا بە ئەم چرکە ١٥٢ نەخۆشی خەوێندراومان هەیە لە پارێزگا کە ١١٠ کەسی هی سنەیە.

ناوبراو داوای لە خەڵک کرد کە بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروستییەکان، نەچوون بۆ شوێنە قەرەباڵغەکان و بەکارهێنانی ماسک لە کاتی هاتوچۆ یاریدەدەری کادیری دەرمانی بن لە بەرانبەر ئەو نەخۆشییە.

News ID 32710

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha