بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرەتای کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی یەکشەممەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیس لە قسەکانیدا, سڵرەخۆشی ساڵڕۆژی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیسیکرد.
وتیشی: ئەمرۆ ساڵیادی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیسی شوورا ئیسلامیە. لەسەرەتای کۆبوونەوەکە لە شەهیدانی هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەجلیس یاد دەکین.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەرچی بەڕواڵەت داعش بەرپرسی ئەو هێڕشە تیرپریستییە بوو، بەڵام دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و هەندێک وڵاتانی ناوچە لە پشت ئەو ڕووداوەوە بوون و ئەگەر دەستیان دەگەیشت بۆ کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵک ەلە شەقامەکانی تاران پیلانیان هەبوو.
قاڵیباف وتی: شەهیدەکانی ئەو ڕووداوە پاڵەوانی نەتەوەیین کە خوێنی پاکیان نرخی جەهاد بەرانبەر تیرۆریزمی ڕەشی وەهابی زایۆنی دەخاتە بیری هەموومان. سڵام دەنێرین بۆ هەمووی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی پارێزەری حەرەم.
Your Comment