AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٧ ١٦:٠٠

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند:

دەوڵەت تا تەواو بوونی کۆرۆنا پاکەیجی یارمەتی بە خەڵک دەدات

دەوڵەت تا تەواو بوونی کۆرۆنا پاکەیجی یارمەتی بە خەڵک دەدات

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە چوارەمین ئەرکی دەوڵەت دابین کردنی پاکێجی یارمەتییە، وتی: چالاکییە پاڵپشتییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ و تا هەر کاتێک کە ڤایرۆسی کۆرۆنا مابێت، درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (شەممە) لە دانیشتنی بنکەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، وتی: ١٢٠٠ ناوەند لە سەرتاسەری وڵات بۆ تاقیکاری و نمونەگرتن لە هاووڵاتیان چالاکن و هەروەها ١٧ هەزار و ٥٠٠ یانەی تەندروستی لە سەرتاسەری وڵات ئامدەی پێدانی خزمەتی تەندروستین.

ڕۆحانی بە بیرهێنانەوەی پێگەی پازدەهەمی زانستی ئێران لە ئاستی جیهاندا، وتیشی: بە پێی تاقیکاری و توێژینەوەیەک کە لە سەر ١٩٩٢ نەخۆشی کۆرۆنایی ئەنجام دراوە دوو دەرمان بۆ چارەسەری کۆرۆنا لە ئێران کەڵکی لێ وەرگیراوە کە تا ڕادەیەک کاریگەری باشی بووە و هیوادارین ڕەوتی توێژینەوەکان بەردەوام بن.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا هوشداری بە خەڵکی دا کە نابێ غافڵ لە مەترسییەکانی کۆرۆنا بن و جەختی کرد: کۆتاییەکی دیار و ڕوون بۆ ئەم ئیپیدیمییە نییە و تا ئەو کاتەی ڤاکسەنێکی جێی بڕوا و متمانە ئامادە نەکرێت، بەرەوڕووی مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییەین. هەر بۆیە پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان دەبێ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە لایەن خەڵکەوە ڕەچاو بکرێن.

جەختیشی کرد: لە ئێستادا ناتوانین کارەکان بوەستێنین و دەبێ کارخانەکانمان کار بکەن، دووکانەکانمان کراوە بن و هاتوچۆکان لە ئەگەری پێویستدا درێژەیان بێت و لە بەرامبەردا بەردەوامیش بین لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە چوارەمین ئەرکی دەوڵەت دابین کردنی پاکێجی یارمەتییە، وتی: چالاکییە پاڵپشتییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ و تا هەر کاتێک کە ڤایرۆسی کۆرۆنا مابێت، درێژەی هەیە.

News ID 32704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha