AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٧ ١٥:٥٧

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا:

فەڕەنسا واز لە دەستێوەردان لە کاروباری ئێران بێنێت

 فەڕەنسا واز لە دەستێوەردان لە کاروباری ئێران بێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەوەی کە فەریبا عادڵخوار لە ڕەوتێکی دادگەیی سەربەخۆ و دادپەروەرانە بەهرەمەند بووە، داوای لە بەرپرسانی فەڕەنسی کرد کە خۆببوێرن لە دەستێوەردانیان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە نوێترین لێدوانی دەستێوەردەرانەی بەرپرسانی فەڕەنسی ڕایگەیاند: وەک پێشتر وتوومانە، خاتوو عادڵخواە وەک هاووڵاتیی ئێرانی لە ڕەوتێکی دادگەیی سەربەخۆ و دادپەروەرانە بەهرەمەند بووە و هاوسەنگ لە گەڵ تاوانەکەی حوکمی پێ دراوە.

مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە گوشارگەلی سیاسی و وەڕێخستنی هەنگامەی بانگەشەیی، بێ گومان چەق ناخاتە بەردەم ڕاپەڕاندنی ئەو حوکمە و وتیشی: هیوادارین بەرپرسانی فەڕەنسی ئاگاداری ئەو باسە بن و خوببوێرن لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران.

News ID 32701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha