بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت کە ئەو وڵاتە بۆ هێنانی بەرپرسانی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان، سیاسەتی سەپاندنی گەمارۆی قورس دژی ئێران دەگرێتە پێش.
ناوبراو یەک ڕۆژ دوای ئازاد کردنی مایکڵ وایت هاووڵاتی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە پاگەندەی کرد:سەرۆک کۆمار ترامپ چەندین ساڵە کە دەرکەی دیپلۆماسیی ئاوەڵا هێشتووەتەوە و لەهەمان ماوەی زەمەنیشدا، ناوبراو لەگەڵ ریبەری کۆریای باکوور کیم جوونگ ئون سێ جار دیداری کرد.کەواتە، ئێمە دەمانەوێت ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە.
نوێنەری ئەمریاک بۆ کاروباری ئێران وتی کە واشنتۆن درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ ئازاد کردنی ئەمریکییەکان کە لە زیندانن و وتی کە گفتگوگۆ لەگەڵ ئێران لە ئێستا تەنیا بۆ دۆسیەی زیندانییەکانە.
Your Comment