دەنگدانەوەی بەربڵاوی لێدوانەکانی رێبەری ئێران لە میدیاکانی جیهان

لێدوانەکانی ئەوڕۆی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ڕە) دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی دەرەکی بە دواوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانەکانی ئەوڕۆ (چوارشەممە)ی خۆی بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ڕە) جەختی کرد: ئیمام ڕۆحیەی گۆڕانخوازی هەبوو. ئەو بەس ڕۆڵی مامۆستایەکی هەبوو بەڵکوو ڕۆڵی فەرماندەیەکی لە ناوخۆی ئۆپراسیۆن و ڕۆڵی ڕێبەرێکی بە تەواو مانای ڕاستەقینەی هەبوو.

بەڕێزیان جەختیشی کرد: خەڵک سەردەمانێک ئەگەر داواکاریەکیان هەبوو تەنیا ئەوە بوو کە دەوڵەت بگاتە سەرەتایی ترین داواکارییەکانیان بەڵام ئیمام خومەینی ئەو داواکاریەی بە سەربەخۆیی و ئازادی گۆڕی. گۆڕانکاریەکی دیکە شێوەی ڕوانین بە دین بوو. خەڵکی دین و ئایینیان پرسێکی تاکەیی دەبینی  بەڵام ئیمام خومەینی بە شێوەیەکی دیکە ئایینی واتا کردەوە.

لێدوانەکانی رێبەری باڵا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و لەوان کەناڵەکانی هەواڵی "الجزیره"، "مباشر"، "المنار"، "المیادین"، "الاتجاه"، "العالم" و پرێس تیڤی بە دواوە بوو.

بەشی فارسی کەناڵی BBCیش وێرای ڕۆماڵدانی ئەو لێدوانانە، وێرای ئاماژە بە ڕەخنەی رێبەری ئێران بۆ کوشتنی جۆرج فلۆید لە ئەمریکا، لە زمانی ئایەتوڵڵا خامنەییەوە نووسی: خەڵکی دەکوژن و زمانیشیان درێژە. پاشان ئیدعای مافی مرۆڤ دەکەن. ئایا ئەو ڕەش پێستەی کوشتتان مافی مری مرۆڤی نەبوو؟ ئەوی کە خەڵکی دەیڵێن "ناتوانین هەناسە هەڵبڕین" و کردوویانەتە دروشم، وتەی هەمان کەسانێکە کە لە جیهاندا بوونەتە قوربانی سیاسەتگەلی ئەمریکی.

کەناڵی ruptly وەک بەشێکی کەناڵی ڕاشاتوودەی لە بەرلینی ئەڵمانیا، هاوکاتی ڕۆماڵدانی زیندووی وتاردانی رێبەری باڵا، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێوڕەسمی ئەوساڵی ساڵوەگەری کۆچی دوایی بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی بە هۆی هەلومەرجی کۆرۆنا به شێوەی بیناری بەڕێوە دەچێت.

کەناڵی یوتیوپ‌یش وێرای ڕۆماڵدانی زیندووی وتاردانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵوەگەری کۆچی دوایی بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی، لە زمانی بەڕێزیانەوە دووپاتی کردەوە: دروشمی "ناتوانین هەناسە هەڵبرین" جگە لە خەڵکی ئەمریکا، دروشمی هەموو کەسانێکە کە ساڵگارێکە کەوتوونەتە ژێر گوشاری ئەمریکا.

ماڵپەڕی هەواڵی "العهد" بە مانشێت کردنی لێدوانەکانی رێبەری باڵا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ڕە)، جەختی لەو شێوە ڕەخنەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە واشنتۆن بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و ناکارمەبوونی دەوڵەتی واشنتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کرد و نووسی: ئایەوڵڵا خامنەیی وتیان کە ئەمریکییەکان گەلی خۆیان دەکوژن و بۆ جەنایەتییەکانیان، داوای لێبوردن ناکەن.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەش دا: رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ناکارامە وەسف کردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر کۆرۆنا، ڕایانگەیاند کە ناکارامەیی ئەمریکا بووە هۆی زیانی زیاتر بینینی ئەو وڵاتە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کەناڵی "المنار"یش لە زمانی رێبەری باڵاوە گێرایەوە: "ئیمام خومەینی (رە) بە واتای وشە ئیمامی گۆڕانکاری بوو". ئەو کەناڵە هەرەوەها ڕایگەیاند کە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمریکییەکانی بۆ تاوانی دژی گەلی خۆی ئیدانە کرد.

هەروەها کەناڵی "المیادین" وتاردانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئسیلامی لە یەکەمایەتی هەواڵەکانی ئەوڕۆی خۆی دانا و لە زمانی ئایەتوڵلا خامنەییەوە ڕایگەیاند: گۆڕانکاری ڕاستەقینە پێویستی بە پشتیوانی بیریە. ئیمام خومەینی (رە) سەربەرزی بە گەلی ئێران بەخشی.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی قەتەری "الجزیره" لە زمانی رێبەری باڵاوە ڕایگەیاند: ئێران لە ئێستادا لە پێگەیەکی بەرزی لە بواری پێسەسازی بەرگریدا هەیە.

هەروەها "الاتجاه" وەک میدیایەکی عێراقی لەوبارەیەوە نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویان: "ئێران لە ئێستادا لە پێگەیەکی بەرزی لە بواری پێسەسازی بەرگریدا هەیە".

News Code 32676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =