2111 کەسی دیکە لە ئێران لە ڕۆژێکدا تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەی تووشبوان و قوربانیەکانی کۆرۆنا لە ئێران وتی: لە دوێنیەوە 2111 کەس بە تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵات زیاد بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 62 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ  124هەزار و   603 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لە ئێستادا 97173 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.

هەروەها تا ئێستا 7119 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە

News Code 32462

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =