AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٨ ٠٩:١٤

وێنەگرێکی ئێرانی تۆماری کردووە؛

ناسا وێنەیەکی ناوازەی لە گەردوون بڵاو کردەوە

ناسا وێنەیەکی ناوازەی لە گەردوون بڵاو کردەوە

ناسا، وێنەیەکی لە چاڵەڕەشێک کە لە نێو گازە کەیهانییەکان ون بووە، بڵاو کردووەتەوە کە هونەرمەندێکی ئێرانی تۆماری کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرم ناسا ناسا وێنەیەکی لە چاڵە ڕەشێک بڵاو کردووەتەوە کە لە نێو گازە کەیهانییەکان ون بووە. ئەو وێنە وانە لە لایەن نیما ئابکنار، هونەرمەندی ئێرانییەوە تۆمار کراوە.

چاڵە ڕەشەکان هەمیشە هەر شتێک  کە نزیکیان ببنەوە هەڵینالووشن. ئەگەرچی هەندێک لە مادەکانی دەوروبەری چاڵەڕشەکان، ڕاستەوخۆ دەچنە ناوەوە و چی دیکە هەرگیز نابینرێنەوە بەڵام هەندێک جار، گازەکان دێنە دەرەوە و لۆیەک دروست دەکەن کە لە ماوەی هەزاران ساڵدا زیاد دەکەن.

ئەو هاتنە دەرەوەی گازگەلەیە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی هەوری کەیهانی. ئەو هەورانە زۆر بچووکن بەڵان دەتووان گەورە ببنەوە. لە ئەو وێنەیەدا، ڕوودانی ئەو دیاردە ناوازە کێشراوە.

News ID 32422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha