AP ١٣٩٩ گوڵان ١٤ ٢١:٤٣

زانکۆی پزیشکی کوردستان:

٢٧ دایکی دووگیانی کوردستانی تووشی کۆرۆنا هاتوون

٢٧ دایکی دووگیانی کوردستانی تووشی کۆرۆنا هاتوون

بەڕیوەبەری گشتیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٢٧ دایکی دووگیانی ئەو پارێزگایە لە تەمەنی ٢٠ تا ٤٢ ساڵی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی وێرای ئاماژە بە ناسینی ٢٧ دایکی دووگیانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی تا ئیستا لە پارێزگای کوردستان، وتی: ٨ کەس لەو دایکانە چابوونەتەوە بەڵام ١٩ کەسیان هێشتاش گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسەن و لەو ڕێژەیەش ٤ کەسیان منداڵی بووە و ١٥یان هێشتا دووگیانن.

فەلاحی وتیشی: ئەو نەخۆشانە ئیستا لە ماڵی خۆیان و لە کەرەنتینەدان و دۆخی تەندروستیان لە لایەن کادێری دەرمانییەوە رۆژانە پێوشوێن دەگیرێت.

News ID 32244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha