هێزی چەکداری دەرفەتی هیچ هەڵەیەک بە دژبەرانی ئێران نادات

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی ئەرتەش جەختی کرد: هێزی چەکداری مۆڵەتی هیچ هەڵەیەک بە سەربزێوان و چاچنۆکان لە دژی ئێران نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەمیر سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی ئەرتەش  جەختی کرد: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری  پاراستنی  ئامادەیی سەربازی و بەرگرییانەی خۆی، بە هەموو تواناوە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا چ لە بواری سڕینەوەی پیسییەکان لە نێو شەقامەکان و شارەکان و ناوچەکان، چ لە بواری کۆنترۆڵ کردنی هاتوچۆی جادەکان و چ لە بابەتی تەرخاندانی نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەریی ئەو نەخۆشییە ڕۆڵێکی دیار و کارامەی بووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: هێزی چەکداری وڵات و لەوان ئەرتەشی توانا و بەهێز بە پشت‌بەستن بە ئیسلام و ویلایەت و هوشیاریی گەل و یەکگرتوویی و هاودڵی بێ هاوتای کۆمەڵەی بەرگری و ئەمنی و ئیتلاعاتی وڵات، توانیویەتی نەخشەگەلی ئەهریمەنی بەرەی دوژمنان تێک بشکێنێت و لە سای فەرماندەیی و رێبەریی ئایەتوڵڵا خامنەیی، مۆڵەتی هیچ هەڵەیەک بە سەربزێوان و چاچنۆکان لە دژی ئێران نەدات.

News Code 32016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =