بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرویز ئیدەپوور وتیشی: بە ئاوردانەوە لە داخرانی بازاڕ و یارمەتی بە دووکاندارانی بازاڕچە سنوورییەکان لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کرۆنای شاری پاوە، پەسند کرا کرێی سێ مانگی ڕەشەممە، خاکەلێوە و گوڵان بە دووکاندارانی بازاڕچەگەلی سنووری پاوە ببەخشرێت.
فەرمانداری پاوە بە ئاماژە بە دۆخی ماڵی خەڵکی لەو رۆژانە، داوای لە ئیدارەگەلی خزمەتگەیاندنی وەک ئاو و زڵباو، کارەبا، گاز و موخابرات کرد کە هاوڕێی و ڕاهاتنی زیاتریان لە گەڵ خەڵکی هەبێت و لە بابەتی تێچووەکانەوە گوشاریان نەخەنە سەر.
هەروەها فاوای لە بەڕێوەبەرانی بانکی کرد کە بە ئاوردانەوە لە پێڕەونامەی بانکی ناوەندی بۆ دواخرانی مۆڵەتی دانەوەی قەرزی وامەکان، ئەو پێڕەونامەیە ڕاپەڕێنن و لەبارەیەوە بە ناردنی پەیام خەڵکی ئاگادار بکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە