دوو جۆرە کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە

توێژەرانی چینی ڕایانگەیاند کە لە دیسامبێری ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە دوو جۆرەی پێشکەوتەی کرۆناڤایرووس بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، توێژەرانی چینی دەڵێن کە لە ئێستادا دوو جۆرە ڤایرووسی کرۆنا خەڵکی گیرۆدە دەکات و لەمناوە زۆربەی خەڵکی تووشی ڤایرووسە هێرشبەرترەکەی هاتوون.

ئەم تیمی توێژینەوەیە کە لە زانکۆی پێکەن، شانگهای و ئاکادیمیای زانستی چین پێکهاتوون، لەم توێژینەوەیەدا لێکیان دایەوە کە لە سەدا ٧٠ی گیرۆدەبووان بە کرۆنا ڤایرووس، تووشی جۆری هێرشبەرترەکەی هاتوون، هەر بۆیە نەخۆشی کۆویدی ١٩ بەجۆرە مەترسیدارە دەرکەوتووە.

ئەو توێژەرانە بە مزگێنی‌دان بەوەی کە لەوە بە دوا جۆری کۆنتر و لاوازتری کرۆنا پەرە دەستێنێت و ڕاشیانگەیاند کە ئەو ڤایرووسە بە هۆی ئەوەی لە ئاژەڵەوە دزەی کردۆتە گیانی مرۆڤەوە ڕوو لە پێشکەوتنە و ئەمە دۆزینەوەی دەرمانی نەخۆشییەکە دژوارتر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی، نەخۆشانێک کە چابوونەتەوە، سەر لە نوێ تووش ببنەوە.

لەم توێژینەوەدا کە بە پێی لێکدانەوەی تەنیا ١٠٣ جۆرە ژێنۆم ئەنجام دراوە، هاتووە: دوو جۆرە ڤایرووسی کرۆنا بریتین لە سەرلقەکانی "L" و "S" کە لە سەدا ٧٠ی تووشبووان گیرۆدەی ڤایرووسی هێرشبەرتری Lن کە بە پەلەتر لە لقی S خەڵکی تێوە دەگلێنێت.

توێژەرانی چینی لە سەر ئەو بڕوایەن کە زۆربەی ئەوانەی گیرۆدەی سەرلقی L هەر لە سەرەتاوە دۆزراونەتەوە و کەرەنتینە کراون و ئەوە بۆتە هۆی پێشگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو سەرلقەیان.

ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە لە گۆڤاری زانستی "National Science Review"دا بڵاو بۆتەوە.

News Code 31372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha