بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن دێهقان ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕش لە وتووێژ لە گەڵ فایننەیشنەڵ تایمز، سەبارەت بە کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر کێشەگەلی ئابووری و بوودجەی سەربازیی ئێران، وتی: بوودجەی بەرگری وڵات و ڕێکخراوە سەربازییەکانی ئێران کەم نەبۆتەوە و هەلومەرجی سەربازیمان بە نیسبەتی سێ ساڵ لەوە پێش زۆر باشترە و لەبارەی جیهازات و پێرسۆنێل و ڕیکخراوەییشەوە پێشکەوتنمان بووە.
وەزیری بەرگری پێشوو بە داکۆکی لە گەشەی پلانی مووشەکی و درێژەی پاڵپشتییەکان لە هاوپەیمانانی ئێران، جەختی کرد: بە هیچ لەونێک دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ناکەین، ئەگەرچی خۆمان دەبوێرین لە شەڕێکی هەمە لایەنەش.
سەدار دێهقان بە ئاماژە بەوەی کە سیاستگەلی ترامپ لە ئەنجامدا بە سوودی ئێرانە، ڕایگەیاند: ستراتژییەکانی ئێران تێچووی ئەوان دەباتە سەرێ و دیارە بۆ ئێمەش تێچووی دەبێ. بەڵام بەوەشەوە بۆتە هۆی ورووژانی هەستی دژە ئەمریکی و بەرزبوونەوەی پێگەی ناوچەییمان و تۆکمەتربوونی هیزە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەدا.
جەختیشی کرد: ئێمە هیچکات پشتی هاوپەیمانانمان لە ناوچە بەرنادەین و ئەگەر حیزبوڵڵاش داوای یارمەتیمان لێ بکات، یارمەتیان دەدەین. چونکە ئێمە ئەکتەر نین، ئێمە شۆڕشین.
بۆچوونی ئێوە