بە ڕاپۆرتی ئاژانیی هەواڵی مێهر, سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە: ئەمشەو بە مووشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک.
ئەو بنکەیە سەربازانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای تیادایە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
له دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌رزبوه‌ته‌وه و به‌سه‌ر ئاسمانی شاری كه‌ركووكدا سووڕاوە.
ئەگەرچی تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی فەرمی له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و مووشه‌كه ئاشکرا نەکراوە بەڵام هەندێ هەواڵی نافەرمی دەڵێن پێدەچێت کوژراو و برینداری هەبێت
ئەوە دوەمجار بە مووشەک هێرشدەکرێتە سەر بنکەی سەربازی "کەی وەن"ی هێزەکانی ئەمریکا لە کەرکوک، ۲۷‌ی مانگی ۱۲‌ی ساڵی رابردوو هه‌شت گوللـه هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌کە کراو و بەهۆیەوە به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی گیانی له ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
Your Comment