بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی سزای ٥٦٥ کەس لە تاوانبارەکانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکوومەتیی بەخشی.
ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە بۆنەی هاتنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری بەخشین یان داشکان و گۆڕینی سزاکانی دوو هەزار و ٣١٥ تاوانبار کە لە ئیدارەی بەخشینی دەسەڵاتی داد دۆخ و هەلی ئەوەیان بوو کە ببەخشرێن، پێشکەش کرد کە ئەو پێشنیارە لە بەڕێوە بردنی بەندی ١١ لە مادەی ١١٠ یاسای بنەڕەتی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کرا.
Your Comment