هەناردەی کاڵا لە سنووری سەیرانبەندەوە ئەمساڵ ١٢٦ لە سەد زیادی کردووە

پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی هەناردە کردنی کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگاوە بە تایبەتی لە سەیرانبەندی بانە، وتی: لە ١٠ مانگی ڕابردوو هەناردە کردن ١٢٦ لە سەد بەرز بووەتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهەمن مورادنیا شەوی شەممە لە ڕەوتی سەردانی سنووری سەیرانبەندی بانە و کردنەوەی رێڕەوی سنووری کاتی لە گەڵ وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانی، وتی: لە ١٠ مانگەی یەکەمی ئەمسال بە پێی ڕاپۆرتی گومڕوکەکان ١٦٢ ملیۆن دۆلار هەناردە کردن ئەنجام دراوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٢٦ لەسەد بەرز بووەتەوە.

پارێگاری کوردستان بە داواکاری لە وەزیری پیشە و کانگا و بازرگانی بۆ یارمەتی بە گەشەی ژێرخانەکانی سنووری سەیرانبەند، درێژەی دا: لە ئەگەری دابین و دروست کردنی ژێرخانەکانی هەناردە کردن لە سنووری سەیرانبەندەوە دەتوانرێت تا سێ ئەوەندە ببیتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێویست بوونی یارمەتی بە سنوورنشینەکان، وتی: دەوڵەت تەواوی بەستێنەکانی خۆی بۆ یارمەتی بە خەڵکی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان دەخاتە گەڕ و هەر بەو بۆنەوە چاوەڕوانی دەکرێت کە ئیدارە و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان لە ئەو پارێزگایە بۆ یارمەتی بە خەڵکی دانیشتووی سنوورەکانی کوردستان هەوڵی جیدی بدەن.

سەفەری یەک ڕۆژەی وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانی بۆ پارێزگای کوردستان لە درێژەی خستنە ڕێی دوو گەڵاڵەی بەرهەم هێنان لە سەقز و هەروەها دەسپێکی چالاکی سێ بازاڕچەی کاتی سنووری لە شارستانی بانە ئەنجام بوو.

News Code 30926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =