بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لە سنووری ٨٠٠ کەس تێپەڕی.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی تەندروستی چین بە ڕاگەیاندنی گیان لەدەست دانی ١١١ کەسی تر لە تووش بووان بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە لە سەرتاسەری چینیان ٨١١ کەس ڕاگەیاند.
لە ئەو ڕێژەیە ٧٨٠ کەس هی شاری ڤۆهان ناوەندی پارێزگای هوبئی یە کە ڤایرۆسەکە لەوێوە سەری هەڵدا.
Your Comment