برینێک کە پاش ٣٣ ساڵ کولایەوە/ دار گوێز، چیرۆکی جەنایەتێک دژی کورد

٣٣ ساڵ لە کارەساتی سەردەشت و بوردمانی کیمیایی ئەو ناوچە تێدەپەڕێت بەڵام پاش تێپەڕینی ئەم ساڵانە ، چیرۆکێکی نوێ لە ئەو جەنایەتە دەچێتە سەر پەردەی سینەما.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی پارێزگاکان؛ ئارمان نەسروڵڵاهی: دار گوێز نوێترین بەرهەمی موحەمەد حسێن مەهدەویان، دەرهێنەری بەناوبانگی ئەم ڕۆژانەی سینەمای ئێران، چیرۆکێکی تاڵ لە ئەو جەنایەتە دژە مرۆڤایەتییە لە قاپی سینەما دەخاتە ڕوو.

دار گوێزی مەهدەویان کە ئەم ڕۆژانە و هاوکات لە گەڵ فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە تاران، لە سینەما بەهمەنی سنەش پیشان درا بە پێشوازی بێ وێنە لە لایەن سنەییکانەوە بەرەوڕوو بووەوە و ٢ سانسی ئەو بەرهەمە ناوازە سینەماییە بە هۆڵی پڕ لە خەڵکەوە پیشان درا.

ئەمساڵ بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو پارێزگایە، ژمارەیەک لە فیلمەکانی بەشدار لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، هاوکات لە گەڵ تاران لە پەردیسی سینەمایی بەهەمەنی سنەش دەچنە سەر پەردە.

لە نێوا ئەو بەرهەمە جیاوازانە کە لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە پیشان دراون و دەدرێن، یەکێک لە فیلمەکان ماوەیەک لەمەوپێش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن خەڵکەوە پیشوازی لێ کرا و باسی زۆری لە بارەیەوە هاتە ئاراوە.

دار گوێز بە هۆی خستنە بەر باسی بوردمانی کیمیایی سەردەشە، لە لایەن خەڵکی پارێزگای کوردستان بە تایبەتی سنەییەکانەوە سەرەنجی تایبەتی پێ درا و لە ڕۆژانی دوایی چەندین جار لە مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر ئەو بەرهەمە ڕا و ڕوانگەی جیاواز هاتە ئاراوە.

حەزی تایبەتی مەهدەویان بە کوردستان لە بەرهەمە سینەماییەکانی

موحەمەد حسێن مەهدەویان کە بە فیلمی وەستاو لە تەم و گەرد چیرۆکی ژیانی حاجی ئەحمەد متوەسلیان لە مەریوانی بەرهەم هێنابوو، پاش سێ ساڵ دوور لە کەشی ناوچەی ڕۆژاوای ئێران بە تایبەتی کوردستان ئەم جارە لە سەر یەکێک تر لە بابەتەکانی پێوەندیدار بە ئەو ناوچە فیلمی بەرهەم هێنا.

حەوتی پووشپەڕی ١٣٦٦ بوو کە فڕۆکەکانی ژێمی بەعسی عێراق سەردەشتیان کیمیاباران کرد و هەزار کەس لە خەڵکی بێ پەنای ئەو شارە بریندار بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش گیانی خۆی لەدەست دا.

٣٣ ساڵ پاش ئەو ڕووداوە تاڵە ئەم جارە  لە سینەما چیرۆکێک لە سەر بنەمای ڕاستی لە لایەن دەرهێنەری بەتوانای ئێرانەوە بەرهەم هاتووە و لە یەکەم پیشان دانیدا لە لایەن خەڵک و تەنانەت ڕەخنەگرانیشەوە سەرەنجی تایبەتی پێدرا.

شەوی هەینی هۆڵی ژمارە یەکی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە میوانداری بڵاو بوونەوەی دار گوێز بوو، کە لە لایەن خەڵکی فەرهەنگ دۆستی شاری سنەوە پێشوازیەکی بێ وێنەی لێ کرا.

هۆڵی ٦٠٠ کەسی ژمارەی یەکی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە نیو کاتژمێری مابوو کە بڵاو کردنەوەی فیلمەکە دەست پێبکات پڕ بوو لە خەڵک و کاتێک کە فیلمەکە نمایش کرا، نزیک بە ١٠٠ کەس لە سەر پێوە فیلمەکەیان بینی.

پێشوازی بێ وێنەی سنەییەکان لە دار گوێز

سەرەڕای ڕۆڵ گێرانی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی لە ئەو بەرهەمە، نزیک بوونی خەڵکی سنە بە خەڵکی کیمیاباران کراوی سەردەشت لە لایەک و نوێ بوونی فیلمەکە لە لایەکی ترەوە بووە هۆی ئەوەی کە سەرەڕای کەمترین بانگەشە، خەڵکێکی زۆر بە هۆی نەبوونی جێگاوە نەیانتوانی فیلمەکە ببینن.

هەرچەند کە کوردستانییەکان لە ساڵەکانی ٩٦ و ٩٧ بە هۆی بڕیارێکی هەڵەوە لە بینینی فیلمەکانی فەجر هاوکات لە گەڵ شوێنەکانی تری ئێران بێ بەری کران، بەڵام ئەمساڵ پەریسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە باشترین کوالێتی بەرهەکانی فەجر دەبینن.

پێوەند دانی هونەرمەندانەی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت بە چیرۆکێکی ئەڤیندارانە لە لایەن مەهدویانەوە بە ئەکتەریی بێ خەوش و کەم وکۆڕیی و هونەرمەندانەی پەیمان مەعادی لە پاڵ وێنەیەکی نزیک بە ڕاستی لە ئەو ڕۆژانەی کیمیابارانی سەردەشت بووەتە هۆی سەرەنج ڕاکێشیی زیاتری ئەو بەرهەمە سینەماییە.

لە پاڵ جێ سەرەنج بوونی ئەو بەرهەمە، مەهدەویان بە باشترین شێوە تەنیا بەشێک بچووک لە ڕاستییە تاڵەکانی ئەو کارەساتەی خستبووە ڕوو کە بووە هۆی ئەوەی کە بینەرە سنەییەکان بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە سینەما بەهمەنیان بەجێ بهێڵن.

بەڵێ هەروا کە وەستا قادر لە یەکێک لە دیالۆگەکانی خۆی لە دادگای لاهە ڕایگەیاند ئەو کارەساتە تاڵە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس و ئەمڕۆکەش برینەکانی ئەو سەردەمە هێشتا درێژەیان هەیە بەڵام پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ تەنانەت ناڕەزایەتییەکیشیان دەرنەبڕی بەرانبەر ئەو کارە.

کەسانێک کە ئەمڕۆکە درۆکانیان لە بەرگری لە مافی مرۆڤ گوێی هەمووانی پڕ کردووە، لە سەردەمی هەشت ساڵی بەرەڤانی پیرۆز چەکی کیمیاییان خستە بەردەستی سەددام کە نە تەنیا سەردەشت بەڵکوو، بەشگەلێک لە شاری مەریوان و هەڵەبجەش هێرشی کیمیاییان کرایە سەر و چەندین هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانی خۆیان یان لەدەست دا.

بەڵێ هێشتاش برینی کیمیابارانی سەردەشت و هەڵەبجە لە سەر لەشی کوردەکانەوە خۆی دەنوێنێت و ئەو جۆرەش کە لە فیلمی دار گوێزیشدا نیشان درا و بە هەموو گیان فیداییەکانیانەوە لە بەرگری لە ئەم ئاو و خاکە ئەوەی کە پێویستیانە بۆ چارەسەری کێشە و پێداویستییەکانیان ئەنجام نەدراوە و کۆڵبەری تەنیا دەرفەتێکە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان.

News Code 30917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =