جەختی بوگدانۆف لە سەر پاڵپشتی ڕووسیا لە یەکپارچەیی خاکی عێراق

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و رێککەوتنی سەدە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، میخاییل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوە ڕووسیا لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ عەبدولکەریم هاشم جێگری وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە گفتوگۆی کرد.

 دوو لایەنەکە لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی ناوخۆیی عێراق باس و گفتوگۆیان کرد.

ئەوان هەروەها لە سەر کاردانەوەی یەکێتی عەرەب بە گەڵاڵەی ئەمریکیی ڕێککەوتنی سەدە قسەیان کرد.

بۆگدانۆف لە سەر پاڵپشتی مسکۆ لە سەرەوەریی عێراق و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و زەروورەتی چارەسەری کێشەکە و دژایەتییە سیاسییەکان لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە جەختی کرد.

ناوبراو هیوای خواست کە دەوڵەتی نوێی عێراق لە زووترین کاتدا، پێک بێت. دوو لایەنەکە لە سەر زەروورەتی ڕیشەکێش کردنی کۆتایی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە جەختیان کرد.

News Code 30884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =