مەرجەکانی ئێران بۆ پابەند بوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

هاوئاهەنگ‌کاری باڵای سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ بۆ چارەسەریی کێشەکانی بەردەم بەرجام هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ، وتی: بەداخەوەم بۆ لایەنە ئەورووپییەکان کە پابەندیان بە بەرجام ڕانەپەڕاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە دیداری جۆزێف بۆرل هاوئاهەنگ‌کاری باڵای سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا، بە ئاماژە بە گرینگیی گەشەی پەیوەندی و هاوکارییەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی بۆ ئێران، ڕایگەیاند: بە داخەوە سەرەڕای هەوڵ و هەنگاوی ١٢ ساڵە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی بەرجام، شایەدی کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بووین کە ئەو کارە بووە مایەی کێشە و ئاستەنگێکی زۆر لە بەردەم لایەنەکانی دیکە بۆ ڕاپەڕاندنی یەکجاریی بەڵینەکانیان لە بەرجام.

ڕۆحانی هەوڵی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامیی لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە و بۆ پاراستنی ڕاگەیاند و بیری هێنایەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتاش ئامادەی دانوستان و هاوکاری لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ چارەسەریی کێشەکانە و هەر کات لایەنی بەرامبەر بە تەواوی پابەندییەکانی ڕاپەڕێنێت، ئێرانیش دەگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی.

سەرۆک کۆمار بە ئیدانە کردنی سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر بە وڵاتانی ناوچە و لەوان پلانی مامەڵەی سەدە بە هاوکاریی ڕژیمی زایۆنی لەم دواییەدا، ڕایگەیاند:  ئەمریکا سەردار سولەیمانی وەک رێبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی لە ناوچەدا تیرۆر کرد و ئەوە لە خۆیدا یارمەتییەکی گەورەیە بە پەرەسەندن و سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزم لە ناوچەدا.

لەو دیدارەدا جۆزێف بۆرل بە ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە پرسە ناوچەییەکان و گەشەی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و گرینگیی گەشەی هاوکارییەکان لە گەڵ ئێران بۆ یەکێتی ئەورووپا، وتی: دەبێ بۆ چارەسەریی کێشەکانی بەردەم بەرجام هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ و بەداخەوەم بۆ لایەنە ئەورووپییەکان کە پابەندیان بە بەرجام ڕانەپەڕاند.

هاوئاهەنگ‌کاری باڵای سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا داکۆکی لایەنە ئەورووپییەکان بۆ پاراستنی بەرجام و چارەسەریی کێشەکان بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕێککەوتنەی بیرهێنایەوە و وتیشی: هەموو هەوڵ و توانستم بۆ سازدانی دانوستانێکی بەهێز لە پێناو پاراستنی بەرجام دەخەمە گەڕ.

News Code 30852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =