بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ڕۆیتێرز، کۆمیسیۆنی نیشتمانی توندروستی چین رۆژی هەینی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە بەرواری ٢٣ی ژانڤیە، ٨٣٠ کەسی گیرۆدەی ڤایرووسی نوێ و سەرسووڕهێنەری کرۆنا ناسێنراون، ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشیە کوشندەیە گەیشتۆتە ٢٥ کەس.
شایانی باسە، ئەو ڤایرووسە کە سەرچاوەی جۆرێکی نوێ لە نەخۆشینی هەوکردنی سییەکانە، یەکەم جار لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی لە شاری ڤۆهان لە ناوەندی چین دەرکەوت و خێرا بە تەواو شارەکانی چین و لەوان پێکەن، شانگهای و هەروەها وڵاتانی ئەمریکا، تایلەند، کۆریای باشوور و ژاپۆندا پەرەی سەند.
دەوڵەتی چین بە مەبەستی پێشگری لە پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە، شاری ڤۆهانی بە ١١ ملیۆن جەماوەرەوە دابڕگە کردووە و هەر جۆرە هاتوچۆیەک بۆ ئەو شارە قەدەغە کراوە.
بۆچوونی ئێوە