خۆپیشاندانی گەلی عێراق دژی ئەمریکا لە بەغدا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ هەینی لەکاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانییەوە، خۆپیشاندانی ملیۆنی خەڵک لەژێرناوی " هەینی سەربەخۆیی" لە بەغدا دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانیەوە , هێزە ئەمنییەکان هەردوو پردی جادریە و ناوەندی بەغدادیان داخستووە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەرانی عێراقی.
بەپیی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران دروشم و داواکاری دژی هێزە بیانییەکانیان لەعێراق بەرزکردۆتەوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق و چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان دەکەن.

لە سەر داوای مەرجەعیەتی عێراق و بە تایبەت موقتەدا سەدر خەڵکی عێراق بۆ وەدرنانی ئەمریکا لەو وڵاتە ئەنڕۆ خۆپیشاندان دەکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا دەڵێت خاکی عێراق بەجێناهێڵێت.

News Code 30668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =