بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو خەڵاتە جیهانییە لە بەشی هونەرمەندی ساڵ بەخشرایە هونەرمەندی کورد، کەهیان کەلهوڕ، لە بەشی دانانی کاریگەری بەخشرایە تام شنابل و لە بەشی کاری سازندە بەخشرایە لیزا ستافۆرد کە هەر دوو خەڵاتی ئەمریکان.
ئەو ڕێوڕەسمە شەوی پێجشەممە لە نیۆیۆرک، بە بێ ئامادە بوونی کەیهان کەلهوڕ ئەنجام درا.
هەروەها دەقێک لە زمانی بەڕێوەبەرانی ئەو خەڵاتە جیهانییەوە لە هەژماری کەیهان کەلهوڕ نووسراوە: ئێمە شانازی دەکەین لە کارەکانی سێ هونەرمەندی براوە لە فێستیڤاڵی جیهانی فەست ٢٠٢٠ ڕێز دەگرین. کەیهان کەلهوڕ، تام شنابل و لیزا ستەنفۆرد؛ بۆ بەشدارییە تاقانە، بەرچاو و ناوازەکانی ئێوە لە بواری هونەر لە ئێوە دەسخۆشی دەکەین.
گڵوباڵ فەست پێی وایە کە مۆسیقا دەتوانێت هاندەرێک بەرەو کۆمەڵگایەک بێت کە هەمە ڕەنگی فەرهەنگی وەکوو سەرچاوەیەکی یەکگرتوویی چاو لێدەکات. بە گواستنەوەی مۆسیقای نێودەوڵەتی بۆ ناوەندە هونەرییە نمایشییەکان، گڵوباڵ فەست کەشێکی بەهێز و سەقامگیر بۆ مۆسیقای جیهانی لە ئەمریکا دروست دەکات.
Your Comment