بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری ئەندامانی لێژنەی کۆنگرەی دوو هەزار شەهیدی پارێزگای بووشێهر کە لە رێکەوتی ٢٣ ی بەفرانباری ٩٨ بەڕێوە چووبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنی ئەو کۆبوونەوە بڵاو بووەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارە، پارێزگای بووشێهری ناوچەیەکی هەستیار و پڕ لە شانازی سەربازی وەسف کرد و وتی: بووشێهر تا ساڵانی دوور و درێژ لە لایەن وڵاتانی بیانییەوە لە ژێر هەرەشە بووە بەڵام بە ڕێنوێنی زانایانی دینی و گیان فیدایی شەهیدانێک وەکوو ڕەئیس عەلی دلواری بە هێزەوە لە بەرانبەر ئەو هێرشانە وەستا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لە سەر فێر بوونی ئەو هەستە ڕاستەقینە کە تەنیا ڕێگای ڕزگاری، درێژەپێدانی ڕێگای شەهیدانە، وتی: وڵاتێک پڕ پیت و ئیمکانات و جۆراوجۆری جوگرافیایی و حەشیمەتی میلیۆنی وەکوو ئێران کە لە لایەن زلهێزەکانەوە بەردەوام چاو بەدوایەوە بوو، ئەبێ بە کار و جەهاد خۆی بباتە پێشەوە، ئاڵبەت ئەمڕۆکە بەبەرکەتی شۆڕشی ئیسلامی، نەتەوەی ئێران وەستاوە بەڵام ئەبێ ڕۆحیەی جەهاد و بەرخۆدان بە جۆرێک بنەڕەتی ببێتەوە کە ڕێگای بێ ئەملاو ئەولای بەرەکانی داهاتوو بێت.
Your Comment