بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، ڕێکخراوی گەردوونی چین یەکەم ئۆپراسیۆنی گەردوونیی لە سالی ٢٠٢٠ ئەنجام دا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە باری ئەو مووشەکە ڕازاوییە و میدیا بیانی و شرۆڤەکارە سەربەخۆکان ڕای جیاوازیان لە بارەی ئەو کارەوە هەیە.
مێدیا چینییەکان ڕایانگەیاند ڕۆژی سێشەممەی رابردوو مووشەکی لانگ مارچ ۳B ی لە بنکەی گەردوونی شیچانگ لە ویلایەتی سیچوان مانگیلەیەکی بەرەو گەردوون بردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەو مانگیلە بۆ بەرزایی ٣٦ هەزار کیلۆمەتری زەوی نێردراوە. بە پێی وتەی کەناڵی هەواڵی CCTV چین، ئەو مانگیلە بۆ مەبەستی موخابراتی، رادیۆیی، گواستنەوە زانیاری ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنی و هەروەها تاقی کردنەوەی تەکنۆلۆژیای جیاواز نێدراوەتە خولگەی زەوی.
لە بەر ئەوەی کە چین مانگیلەی تایبەتی خۆی چێ دەکات و دەینێرێت بۆشایی ئاسمان، ئەو وڵاتە سەبارەت بە چییەتی دوایین باری گەردوونی خۆی بێدەنگی ڕاگرتووە.
بۆچوونی ئێوە