AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢١ ٠٩:٥٩

تویتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ڕووداوی فڕۆکەی ئۆکراینی:

داوای لێبوردن دەکەین هەڵەی ئینسانی بووە هۆی ئەو کارەساتە

داوای لێبوردن دەکەین هەڵەی ئینسانی بووە هۆی ئەو کارەساتە

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بۆ کرانە ئامانجی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە لایەن پەدافەندی ئاسمانی تاران، بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بە بۆنەی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئوکراین، نووسی: ڕۆژێکی پڕ لە داخە، ئەنجامی سەرەتایی لێکدانەوەی ناوخۆیی هێزە چەکدارەکان نیشان دەدات کە هەڵەی مرۆڤی لە کاتی قەیران، بە هۆی سەربزێوی ئەمریکا، بووە هۆی ئەم کارەساتە.
 زەریف، داوای لێبوردنی کرد و وێرای سەرەخۆشی لە خەڵک، وتی: لە قووڵایی دڵەوە پەشیمانیین و داوای لێبوردن دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەموو قوربانییەکان دەکەین.
 

News ID 30434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha