بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکاری داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی بە گوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پێودەنی ئیکائۆ دەستپێکردووە و داواشمان لە ئۆکراین و کۆمپانیای بۆئینگ کردووە بۆ بەشداریی لەم لێکۆڵینەوە.
سەید عەباس مووسەوی , وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە جەو دروست کردنی گوماناوی هەندێ سەرچاوەی ڕۆژاوایی لەبارەی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە تاران , رایگەیاند: بۆ بەشداریی لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم رووداوە ئۆکراین وەک وڵاتی خاوەن فڕۆکە و کۆمپانیای بۆئینگ وەک بەرهەم هێنەری ئەم فڕۆکە بانگهێشت کراون.
ڕاشیگەیاند: هەر وڵاتێک کە شارۆمەندی لەم فڕۆکەیەدا بووە دەتوانێ کارناس بنێرێت تاکوو لە نزیکەوە لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە ببینێت و بەشدار بێت.
Your Comment