بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی ,ڕێبەری باڵای ئێران, دوای گیان لە دەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە ڕەوتی بەڕێ کرانی تەرمی شەهید سولەیمانی لە کرمان و هەروەها ڕووداوی کارەساتباری داکەوتنی فڕۆکەی موسافەربەری پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕووداوی تاڵ و خەمباری گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیز لە کاتی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدی پایەبەرز و ڕووداوی کارەساتباری داکەوتنی فڕۆکەی موسافربەری و گیانلەدەستدانی موسافرانی ئێرانی و دەرەکی دوو خاڵی جێ داخی ئەم دوو ڕۆژەیە.
وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی داخداریان و ڕاگەیاندنی خەم و پەژارەم , داوا لە خوای گەورە دەکەم سەبووری بە بنەماڵەکانیان بدات و گیان بەخت کردووەکان بخاتە بەر دڵۆڤانیی خۆی.
سەید عەلی خامنهیی
۱۸ ی بەفرانباری ۱۳۹۸
Your Comment