بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا قادر قادری پێش نوێژەی هەینی شاری پاوە سەر بە کرماشان لە نامەیەکدا شەهید بوونی سەردار سولەیمانیی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرەخۆشی وت.
ناوبراو لە نامەیەکدا شەهید بوونی سەردار سولەیمانی بە دەستی سەردەستەی جەنایەتکارەکانی جیهان واتا ئەمریکای بە خەسارێکی گەورە لە جیهانی ئیسلام بە تایبەتی ئێرانی ئیسلامی وەسف کرد.
مامۆستا قادری نووسیویەتی: ئەگەرچی بە ئەو کارە ئەو شەهیدە بە ئارەزووکەی گەیشت، بەڵام هەموو خەڵکی ئێرانی خەمبار کرد.
لە درێژەی نامەکەیدا هاتووە: لە لایەن خۆم و ڕۆحانییەکانی ناوچەکە و خەڵکی شاری پاوەوە، ئەو خەسارە بە ئێوە و هاوسەنگەرەکانی ئەو شەهیدە و خەڵکی ئێران سەرەخۆشی دەڵێم.
Your Comment