بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی دا: "بەخەمبارییەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بونی هەردو سەرکردە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمان-مان پێگەشت، کە رۆڵێکی گرنگ و یەکلالەکەرەوەیان هەبو لە شەڕی دژی داعشدا".
بەرهەم ساڵح وتوویەتی: "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە ئەگەر بێتو عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دوژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق".
سەرۆک کۆماری عێراق داواشی لە هەموو لایەک دەکات دان بەخۆدابگرن و دەنگی عەقڵ و دانایی و پێشخستنی بەرژوەندییە نیشتیمانییە باڵاکان بخەنە پێش هەر جۆرە بەرژوەندییەکی دیکە.
بەرهەم ساڵح ئەوەشی وتووە کە "لەم قۆناغەدا دەبێیەکگرتویی ریزەکانمان بپارێزین و ناکۆکییەکان تێپەڕێنین لە پێناوی بەرژوەندی نیشتیمانی، سەروەری عێراق و دوورخستنەوەی لە هەموو کارەساتێک، کە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە بەردەوام بووە و تائێستاش کاریگەرییەکانی ماون".
Your Comment