AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٣ ١٥:٠١

باڵۆێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند:

هاووڵاتیانی ئەمریکی بەپەلە عێراق بەجێبێڵن

هاووڵاتیانی ئەمریکی بەپەلە عێراق بەجێبێڵن

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە هۆشداری نامەیەکدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کرد "بەخێرایی" عێراق بەجێبهێڵن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە هۆشداری نامەیەکدا ئاماژەی کردووە "داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکەین بەهۆی زیادبوونی نائارامییەکان لە عێراقدا بە خێرایی ئەو وڵاتە جێبهێڵن و خێراترین رێگا کە هێڵی ئاسمانییە بەکاربهێنن.

ئاماژەش دراوە کە ئەگەر ڕێگای ئاسمانیی نەکرا  لە رێگەی وشکانییەوە بچنە وڵاتانی دراوسێ عێراق.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەروی پێدانی ڤیزا و گەشتکردندا کراوە دەبێت.

News ID 30204

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha