AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٩ ٠٩:١٢

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق:

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی جێگای قبووڵ کردن نییە

 هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی جێگای قبووڵ کردن نییە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی لەبەرامبەر بۆردومانەكانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بڵاوكردەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەكردووە کە ئەو كردەوەیەی ئەمریكا دوژمنكارانەیە و پێشێلكاری سەروەری خاكی عێراقە.

ئەوەشی وتووە کە بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكەیەكی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، پێچەوانەی رێكەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكایە و جێگەی قبووڵ كردن نییە.

ئەمشەو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا هێرشی سەر پێنج بارەگای حزبوڵای لە عێراق و سوریا راگەیاند.

News ID 30085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha