بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی فەرماندەیی ئینتیزامی کوردستان، سەرهەنگ عیسا گەوهەری وتی: ئاماری ئەو ڕووداوە هاتوچووانەی کە بوونەتە هۆی کوژرانی کەسەکان لە ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا ١٥ کەمی کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٢١٥ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچوو گیانی خۆیان لە دەست داوە کە لە چاو ٢٥٤ کەسی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا ١٥ دابەزیوە.
سەرۆکی پۆلیسی هاتوچووی کوردستان درێژەی دا: پارێزگای کوردستان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە باری ژمارەی کوژراوان بە هۆی ڕووداوی هاتوچوو پلەی یەکەمی ئێرانی هەبوو بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو ڕەوتە کەم بووەوە و ئێستا پلەی سێهەمی ئێرانی هەیە.
سەرهەنگ گەوهەری وتیشی: زیاترین هۆکاری ڕووداوی هاتوچوو لە ئەو پارێزگا کۆنترۆڵ نەکردنی ئۆتۆمبیل، سەرەنج نەدان بە بەر و بەزینی هێڵی جادە بەرەو لای چەپ و خراپ بوونی ڕێگای کامیاران-سنە ی ڕاگەیاند.
Your Comment