بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ سێسەممە ٢٦ ی سەرماوەز وتی: زۆربەی دەستگیر کراوەکان ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئازاد کراون. ئامری پێشوو کە لە کۆبوونەوەی پێشوو ڕامگەیاند بۆ سەدا ٥٠ دابەزیوە. دەمانەوێت دەستگیر کراوەکان بە ئاژاوەچی و گەندەڵە ئابوورییەکان و قاچاخچییەکانی مادە هۆشبەرەکان سنووردار ببنەوە.
وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ئەوەی کە رێکخراوی لێبوردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییەدا ئاماری کوژراوەکانی رووداوەکانی مانگی خەزەڵوەری ڕاگەیاندووە و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کردووە و وەڵامی دسەڵەتی داد بە ئەو هەوڵە چییە؟ وتی: ئەوانە پاگەندە کەرانی درۆیی لێبوردنی نێودەولەتی یا مافی مرۆڤن. ئەگەر ئەوانە مافی مرۆڤ لە بەرچاو دەگرن، بۆچی تریبوونە فەرمییەکانی خۆیان بە هان دان بۆ هێرش بۆ سەر بنکەکانی بەسیج و هێزی ئینتزامی تەرخان دەکەن. ئەوانە کەسانێکن کە بەرپرسانی فەرمی وڵاتەکانیان پاڵپشتیان لە ئاژاوەچییەکان دەکرد و ئەو بابەتانەی کە دەیهێننە ئاراوە، پاگەندەیە و بەس. ئێمە ئەوە بە سیناریۆیەکی پڕوپاگەندایی دەزانین.
Your Comment