ناوەرۆکی دیدارەکەم لە گەڵ پەمپێئۆ بەس ئێران بوو

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناوەرۆکی گفتوگۆی خۆیی لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای پرسی ئێران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە لە پورتگالیا لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیداری کرد.

بێنیامین نتانیاهۆ ناوەرۆکی دیدارەکەی لە گەڵ پەمپێئۆی بەس پرسی ئێران وەسف کرد و سێ جار بە دووپات کردنەوەی ناوی ئێران، وتی: یەکەم پرسێک کە لە سەر قسە دەکەم ئێرانە، دووهەمیانیش پرسی ئێرانە و سێهەمین پرسیش هەروەها.

نتانیاهۆ لە ئەو دیدارە وتی کە واشنتۆن ئەبێ درێژە بداتە گوشار لە سەر ئێران.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێڕای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، لە ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئێران پاڵپشتی کرد.

ناوبراو وتی: من لە گەڵ سەرۆک کۆمار لە لەندەن بووم. لەوێ سەبارەت بە ئەوەی کە چلۆن دەتوانرێت سەرەڕای خۆپیشاندانە دژە ئێرانییەکان لە بەغدا، بەیرووت و ناوخۆی ئێران، ناوچەکە سەقامگیر بکەین، گفتوگۆمان کرد.

News Code 29689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =