بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیۆئەتڵەس، لەم دواییەدا توێژەرانی ئەمریکی جۆرە سێوێکیان بە ناوی "کازمیک کرانچ" (Cosmic Crunch) بەرهەم هێناوە کە ساڵیک دەتوانێ تازە بمێنێتەوە و بە وتەی بەرهەم هێنەرانی ئەو سێوانە کە دوای دوو دەیە توێژینەوە بەرهەم هاتووە، تا ساڵێک تازە دەمێنێتەوە.
توێژەرانی زانکۆی واشنتۆن پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٧ی زایینی پڕۆژەی بەرهەم هێنانی میوەیەکی ئاوێتەیی لە سێوی "ئێنتەرپرایز" و "هانی کریسپ"یان دا، دەبوو دوو دەیە تێپەڕێت کە ئەوان بتوانن تاقیکارییەکەیان لە سێوێکی هیبریدی بە ناوی کازمیک کرانچ بە ئەنجام بگەیێنن؛ سێوێک کە دەوترێ گەورەتر و پڕئاوتر و خاوەن شانێکی تورتترە بە نیسبەتی سێوەکانی دیکە. هەروەها ئاستی تیزاو شەکرەکەی بە شێوەی سروشتی بەرزتر بۆتەوە و لەو ڕووەوە سێوێکی زۆر شیرینترە.
بە گوێرەی توێژەران لەوە بە دوا لە سای ئەم سێوە هیبریدییە بۆ کێکی سێو و مەربا شەکرێکی کەمتر بە کار دەهێنرێت. هەروەها ئەو سێوە لە کەشێکی تایبەتی تا ١٢ مانگ، لە سەلاجە تا ٦ مانگ و لە گەرمای ناوماڵ تا چەند حەوتە تازە دەمێنێت.
Your Comment