AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٠ ١٨:١٠

فەرماندەی سوپای محەمەد ڕەسووڵەڵڵا (دخ)ی تاران:

هەندێک لە کوژراوانی ئەم دواییە لە ئێران لە لایەن ئاژاوەگێڕانەوە پێکراون

هەندێک لە کوژراوانی ئەم دواییە لە ئێران لە لایەن ئاژاوەگێڕانەوە پێکراون

فەرماندەی سوپای محەمەد ڕەسووڵەڵڵا (دخ)ی تاران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شۆڕای ئیسلامی شار وتی: هەندێ کەس لە ئاستی کۆمەڵگا لە لایەن ئاژاوەگێران و لە دواوە پێکراون و کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد یەزدی فەرماندەی سوپای محەمەد ڕەسووڵەڵڵا (دخ)ی تاران لە پەراوێزی یەکسەد و نوهەمین دانیشتنی شۆڕای شار، سەبارەت بە کوژراوانی ناو بشێوییەکانی ئەم دواییە وتی: پشت‌ڕاستی دەکەمەوە کە جگە لە تاقمێکی کوژراو لە ئاژاوەگێڕ بوونە، هەندێ کەس لە ئاستی کۆمەڵگا لە لایەن ئاژاوەگێران و لە دواوە پێکراون و کوژراون.

وتیشی: خەریکی پێزانینی شوناسی کوژراوانی ئەو ڕووداوەین و سەردانی بنەماڵەکانیان دەکرێت و هەر وەک چۆن ڕیزی ئاژاوەگێران لە خەڵکی جودایە، ڕیزی کەسانێک کە بێ تاوان کوژراون لە کەسانێک کە هەوڵی زیان گەیاندن بە داراییە گشتییەکان و بشێویان داوە، جودادیە.

فەرماندەی سوپای محەمەد ڕەسووڵەڵڵا لە وەڵامی پرسیار لە ئەگەری کوژرانی بە هەڵەی کەسەکان لە لایەن هیزەکانی ئاسایشەوە، ڕوونی کردەوە: ئەو پرسە لە لێکدانەوەدایە و جارێ نە دەتوانین لەوبارەیەوە ڕا و بۆچوونی خۆمان دەرببڕین و نە کاتی ئەوەشە. بەڵام دڵنیا بن کە ئەو پرسە بە وردی لێک دەدرێتەوە و هۆکاری کوژرانی کوژراوان تاوتوێ دەکرێت.

سەردار یەزدی بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێک لە قۆڵبەست‌کراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە چینی دەوڵەمەند و باڵای کۆمەڵگا بوونە و کەڵکەڵەی مەعاش و کاریان نەبووە، جەختی کرد: هۆی سەرهەڵدانی بشێوییەکان لە ناوچەگە هەژار و کەم‌داهاتەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوژمنان ئەو شوێنانەیان کە بەستێنی کۆمەڵایەتی هەیە بۆ ئەو مەبەستە دیاری کردبوو، چونکە دوژمن هەنگاو دەنێتە شوێنێک کە تێیدا خەڵکی ئاسایی بکاتە دارەدەست و سواری شەپۆلی خەڵکی بێت و ئەرکی خۆی بەوان بسپێرێت.

News ID 29613

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha