AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٠ ١١:٠٥

سوپای تورکیا بازگەی پشکنینی نوێی لە سووریا کردەوە

سوپای تورکیا بازگەی پشکنینی نوێی لە سووریا کردەوە

میدیا سووریاییەکان لە هەوڵی سوپای تورکیا بۆ کردنەوەی بازگەی پشکنینی نوێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سوپای تورکیا بازگەی پشکنینی نوێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتگەلە سوپای تورکیا خەریکی بەهێز کردنەوەی بنکەکانی خۆی لە ئەو ناوچەیە.

سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی بازگەی پشکنینی زۆریان لە گوندەکانی دەڤەری باکووری ڕۆژاوی حەسەکە کردووەتەوە.

هەورەها میدیا سووریاییەکان ڕاپۆرتیان دا کە سوپای تورکیا بازگەیەکی پشکنینی نوێیان لە دەڤەری گرێ سپی لە پارێزگای حەسەکە کردووەتەوە.

ڕۆژی هەینیش کاروانێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی تورکیا چووە ناو شاری گرێ سپی.

News ID 29604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha